بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

IP-CHART

هەواڵەکان· ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دەستپێکردنی پرۆژەی ڕێڕەوە داهێنەرانەکان بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراقدا، لەپێناو پاڵپشتیکردنی میراتی کەلەپوری و گەشتیاریی بەردەوام لە کوردستانی عێراق

پرۆژەی ڕێڕەوە داهێنەرانەکان بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراقدا، لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی فەرمی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، کۆبوونەوەی دەستپێکی پرۆژەکە بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بەڕێوەچوو، کە تێیدا نوێنەرانی سەرجەم دامەزراوە هاوبەشەکان بەشداربوون.

ئەم پرۆژەیە، لە لایەن یەکێتیی ئەوروپا، لە چوارچێوەی پرۆگرامی (ئیرەسمەس پلەس) بۆ بنیاتنانی تواناكان لە پرۆگرامی خوێندنی باڵادا پاڵپشتی دارایی دەکرێت، بۆ ماوەی ٣٦ مانگ بەردەوام دەبێت؛ واتە لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٦ تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٩. ئامانجی پرۆژەکە بریتییە لە برەودان بە گەشتیاریی بەردەوام و پتەوکردنی ڕەهەندەکانی پاراستن، لێکۆڵینەوە زانستییەکان، و پێشخستنی میراتی کەلتووری و سروشتیی هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە ڕێگەی داڕشتنی پرۆگرام و کۆرسی خوێندنی نوێ، تەرخانکردنی تاقیگە و سەنتەری توێژینەوە، دابینکردنی ئەنجامدانی خولی ڕاهێنانی مەیدانی، و سازدانی ڕاهێنانی فرە-پسپۆڕییەوە، پرۆژەکە پشتیوانی لە پرۆسەی بە سەردەمیانەکردن و نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا دەکات، هاوتەریب لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەییە پیشەییەکانی خوێندکاران و فراوانکردنی دەرفەتەکانی کارکردنیان.

زانکۆی بۆلۆنیا – ئەلما ماتەر سترادیۆروم ڕێکخەری پرۆژەکەیە، و پرۆسەی جێبەجێکردنیشی بە هاوبەشییە لەگەڵ هەریەک لە یەکێتیی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست (UNIMED)، زانکۆی براندنبێرگ بۆ تەکنەلۆجیا (BTU)، زانکۆی سلێمانی (UoS)، زانکۆی گەرمیان (UoG) و زانکۆی کۆیە (UoK).

دەتوانن لە تۆڕەکانی LinkedIn و Facebook ئاگاداری پرۆژەکە بن و لەم ڕێگەیەدا هاوبەشمان بن!