بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

IP-CHART

ڕێڕەوە داهێنەرانەکان بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراقدا: پڕۆژەیەکی پرۆگرامی ئێراسمۆس پڵەسە بۆ بونیادنانی تواناکان لە خوێندنی باڵادا. ئامانجی پرۆژەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ڕۆڵی میراتی کەلتووری و سروشتی وەک بزوێنەرێک بۆ گەشتیاریی بەردەوام، پەرەپێدانی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کار لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

پڕۆژەکە پەرە بە ڕێبازە داهێنەرانەکان لە خوێندنی باڵادا دەدات، لەڕێگەی پەرەپێدانی بەهرە کردارییەکان، ڕێڕەوە فێرکارییە نێوان زانستییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕاهێنانی ئەکادیمی، کۆمەڵگە خۆجێییەکان و کەرتەکانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری.

تەوەرە سەرەکییەکان

نوێکردنەوە و بە سەردەمی کردنی خوێندنی باڵا لە بواری میراتی کەلەپوری و سروشتیدا لەڕێگەی بەرنامەی خوێندنی داهێنەرانە و فرە بابەتییانە.

بەهێزکردنی بەهرە کردارییەکان و ڕەخساندنی هەلیکار لەڕێگەی خولی ڕاهێنان، مەشقی پراکتیکی و بوارەکانی فێربوون لە شوێنی کاردا.

پاڵپشتیکردنی گەشتیاریی بەردەوام وەک بزوێنەرێک بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی-ئابووری.

بەرەوپێشبردنی هاریکاری لە نێوان زانکۆکان، دامەزراوە ناوخۆییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری کەلەپور و گەشتوگوزار.

هاندان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی کردارەکی، داهێنان، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نوێیەکان لەڕێگەی تاقیگەی تەرخانکراو و سەنتەرەکانی توێژینەوەوە.

٠٣ — دوایین هەواڵەکان
هەواڵەکان

هەواڵەکان · ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

دەستپێکردنی پرۆژەی ڕێڕەوە داهێنەرانەکان بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراقدا، لەپێناو پاڵپشتیکردنی میراتی کەلەپوری و گەشتیاریی بەردەوام لە کوردستانی عێراق

پرۆژەی ڕێڕەوە داهێنەرانەکان بۆ پەرەپێدانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاری لە کوردستانی عێراقدا، لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی فەرمی خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، کۆبوونەوەی دەستپێکی پرۆژەکە بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین)…

زیاتر بخوێنەوە ←
دامەزراوە هاوبەشەکان
هەموو وێنەکانی ئەم ماڵپەڕە موڵکی د. دڵشاد عەزیز مەرفن.