بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

IP-CHART

پوختەی پرۆژەکە
پرۆگرام

ئیرەسمەس پلەس KA2 – بونیادنانی تواناکان لە بواری خوێندنی باڵا – ستراندی ١

وڵاتانی بەشداربوو

ئیتالیا، ئەڵمانیا، هەرێمی کوردستانی عێراق

ماوەی پرۆگرام

١ی شوباتی ٢٠٢٦ – ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٩

ڕێکخەر

ئەلما ماتەر سترادیۆم – زانکۆی بۆڵۆنیا

بۆچی IP-CHART؟

میراتی کەلەپوری و سروشتی بە سەرچاوەگەلێکی بنەڕەتی بۆ داهاتووی کوردستانی عێراق هەژمار دەکرێن. گوزارشت لە چیرۆک و مێژووی ناوچەکە دەکەن، ناسنامە و شوناسی خۆجێیی بەهێزتر دەکەن، و دەتوانن دەرفەتی نوێ بۆ پرۆسەی پەروەردە، کەرتی گەشتیاری و ڕەخساندنی هەلی کار دروست بکەن.

ئەم پرۆژەیە لە پێناو هاوکاریکردن لە پاراستن و پەرەپێدانی ئەم میراتە بە شێوازێکی بەردەوام هاتووەتە ئاراوە. بۆ ئەو مەبەستە پاڵپشتیی زانکۆکان، خوێندکاران و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان دەکات لە پەرەپێدانی کارامەیی، کەرەستە و هاریکارییانەی کە پێویستن بۆ لێکۆڵینەوە، پاراستن و بەرەوپێشبردنی میراتی کەلەپوری و سروشتی، لە هەمان کاتدا بەشدارییەکی کارا دەکات لە گەشەپێدانی ناوخۆیی و گەشتیاریی بەردەوامدا.

کاریگەری پێشبینیکراو

ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە گەیاندنی سوود و دەسکەوتی درێژخایەن بۆ زانکۆکان، خوێندکاران و کۆمەڵگە خۆجێییەکان لە کوردستانی عێراقدا.

  • لەسەر ئاستی کورتخایەن: پرۆژەکە ڕاهێنانی نوێ، وۆرکشۆپ و دەرفەتی توێژینەوەی پراکتیکی لە ڕێگەی تاقیگە تەرخانکراوەکانەوە پێشکەش دەکات.
  • لەسەر ئاستی مامناوەند: پڕۆژەکە توانا فێرکارییەکان بەهێزتر دەکات، پاڵپشتیی فێربوونی پراکتیکی دەکات و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ خوێندکاران لە کەرتەکانی میراتی کەلەپوری و گەشتیاریدا باشتر دەکات.
  • لەسەر ئاستی درێژخایەن: پڕۆژەکە پاڵپشتی لە چوارچێوەیەکی بەهێزتر دەکات بۆ پاراستنی کەلەپوور، گەشتیاریی بەردەوام و پەرەپێدانی ناوخۆیی، بە جۆرێک زامنی ئەوە دەکات کە زانکۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن بەردەوام بن لە دروستکردنی کاریگەری تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی وادەی پڕۆژەکەش.
ڕێبازی کارکردنمان

پڕۆژەکە (IP-CHART) داهێنانی ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی پراکتیکیدا یەکدەخات. لە ڕێگەی چالاکییەکانی ڕاهێنان، ڕێڕەوی نوێی خوێندن، توێژینەوەی کرداری، تاقیگەکان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکاندا، پڕۆژەکە کەسانی شارەزا و لیهاتووی داهاتوو ئامادە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە، پاراستن و برەوپێدان بە میراتی کەلتووری و سروشتی بە شێوازی بەردەوام و ڕێگای داهێنەرانە.

هەموو وێنەکانی ئەم ماڵپەڕە موڵکی د. دڵشاد عەزیز مەرفن.